كارەبای سلێمانی:هیچ هاوبەشێكی كارەبا یەكەی زیادەی بۆ هەژمارناكرێت

07.10.2025
جەماوەر نیوز
كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ هاوبەشێكی كارەبا یەكەی زیادەی بۆ هەژمارناكرێت و پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لەسەر زاری ئاكۆ حەمەڕەشید حەمەئەمین لێپرسراوی فرۆشتنی وزەوە بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە لە پسوڵەی نوێی كارەبادا، بەشێك هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕوناكی واسڵ دەكات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەكارهاتوی مانگی نوێ كۆدەكرێتەوە و دەچێتە خانەی پارەی داواكراو.
ئاماژەی بەوەشدا، خانەی قەرزی كۆنیش، ئەو پارانە دەگرێتەوە كە هاوڵاتی پێش ڕوناكی لەسەری كەڵەكە بوە و  نەیداوە، بەڵام قەرزی نوێ لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە كۆی پارەی نوێی داواكراو كە هاوڵاتی دەبێت بیدات.
باسی لەوەشكرد، سەبارەت بە داشكاندنەكانیش بۆ ماوەی سێ مانگ بەبڕی جیاواز داشكاندن هەیە، هەمو هاوبەشێك 30 ڕۆژی سەرەتای پرۆژەی روناكی 50% داشكاندنی بۆ دەكرێت، واتە ئەگەر  هاوڵاتییەك ماوەی پسوڵەكەی 45 ڕۆژ بێت، 18 ڕۆژی پرۆژەی ڕوناكی بێت، ماوەی 18 رۆژ  داشكاندنی 50%ی بۆ دەكرێت و بۆ مانگی داهاتو 12ڕۆژی دیكە چەند یەكەی سەرفكردوە بەهەمانشێوە 50% داشكاندنی بۆ دەكرێت 18 ڕۆژەكەی دیكە بە ڕێژەی 25% داشكاندنی بۆ دەكرێت، بۆ داشكاندنی 15% بە هەمانشێوەیە، واتە هیچ داشكاندێكی نافەوتێت".
رونیشكراوەتەوە، بۆ زانیاری هەمولایەك لە پسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەكان 400 وەحدەی یەكەمیان بە 71 دینار بۆ هەژمار ناكرێت، چونكە بەشێكی لە یەكەی سەرفكراوی بە نرخی كۆن بۆ ئەژماردەكرێت، دوبارە دڵنیایی دەدەینەوە هاوڵاتیان كە هیچ هاوبەشێكی كارەبا یەكەی زیادەی بۆ هەژمارناكرێت و پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو