بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمود دیداری ساڵانەی مێری لە شاری هەولێر دەستیپێکرد

07.10.2025
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە  لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی محەمەد حاجی مەحمودسەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان  و شاندێکی یاوەری دیداری ساڵانەی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) لە شاری هەولێر دەستیپێکرد
سەرەتای یادەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد 
لە دیداری میریدا سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و دەیان سەرکردە، دیپلۆماتکار، ئەکادیمی و بڕیاربەدەستی باڵا لە عێراق، هەرێمی کوردستان و جیهانەوە بەشداریان تێدا کرد دیدارەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
دیداری مێری 2025 تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگاری دەستبەجێی سیاسەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، گۆڕانی دیمەنی ناوچەیی و دەرفەتە سەرهەڵداوەکان بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی. زنجیرەیەک تەوەری کاتی و ستراتیژی لە ڕێگەی مشتومڕی سیاسەت و شیکاری قووڵەوە دەکۆڵرێتەوە. لەوانە پەرەسەندنی داینامیکی دەسەڵاتی جیهانی و ناوچەیی، سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسۆی ئاشتی لە لێڤانت، چاکسازی لە دامەزراوە سەرەکییەکانی دەوڵەت، بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی ناوەند و پەراوێز، پێشخستنی پێکەوەژیانی ئێتنۆ-ئاینی و زۆر بواری دیكە


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو