سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا

07.10.2025
جەماوەر نیوز
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی کورد لە بەغدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان دا. لەبارەی وادەی ناردنی پارەکە بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتە پارە بنێردرێت.

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران عێراق كۆبووەوە و نزیکەی دوو کاتژمێر و 40 خوولەکی خایاند. لە كۆبوونەوەكەدا باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرا.

دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە باسی مووچە نەکرا، سێ وەزیری کورد، د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، د.خالید شوانی، وەزیری داد لەبارەی پرسی مووچە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە.

 بەوتەی بەپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە، بۆچوون و هەڵوێستی سوودانی باش بوو، سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربڕیوە، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە.

لەبارەی وادەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت، بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراق وتی: پێشبینی دەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتە پارە بنێردرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو