عەبدولحەكیم خەسرەو: بەغدا لەپشكی بودجەی هەرێم قەرزەكانی دەداتەوە

08.10.2025
جەماوەر نیوز
بەرێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچون لەحكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد" بەغدا بەدەیان ملیار دۆلاری لەبانكە نێودەوڵەتیەكان قەرز كردوەو هیچ بڕە پارەیەكیشی لەو قەرزە نەداوەتە  هەرێم.

عەبدولحەكیم خەسرەو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی عێراق لەساڵی 2015ەوە نزیكەی 50 ملیار دۆلاری قەرزی دەرەكی كردوەو لەو قەرزەش بڕی 79 ملیار دیناری داوەتەوە و لەهەمان كاتیشدا بەغدا لە پشكی بودجەی هەرێمی بڕبوە بۆ ئەوەی بیداتەوە بەقەرزەكانی .

ئەو بەرپرسەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەغدا لەرێگەی قەرزەكانەوە هەوڵیداوە زامنی بودجەی بەكارخستن بكات (خەرجی و پرۆژە).

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو