تاوەکو ئێستا زیاتر له‌ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم رادەستی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كراوه‌

09.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بە رادەستکردنی بەردەوامی نەوت ناردنی مووچەش بەردەوام دەبێت و کێشەی بۆ درووست نابێت، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر له‌ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم رادەستی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كراوه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەندەری جەیهان کراوە، بە شێوەیەک لە ١١ رۆژی رابردوودا، رۆژانە نزیکەی ١٩٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ کراوە.

باسی لەوەشکرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له ‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم، نه‌وت بوو بۆیه‌ تا رادەستکردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه‌ دروست ببێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو