پرۆژەی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەردەوامە

11.10.2025
جەماوەر نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردۆتەوە، کارکردن لە پرۆژەی ستراتیجیی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەردەوامە، کە پرۆژەیەکی جووتسایدە و بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی دروست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە درێژیی ڕێگاکە 37 کیلۆمەترە و هەر سایدێکی سێ ڕێڕەو بە پانیی 12 مەتر دەبێت، ڕێگاکە بە سێ چینی 22 سانتیمەتری قیر دەکرێت، هەر لە پرۆژەکەدا 6 ئۆڤەرپاس، 5 ژێرپرد، پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتر و هەروەها 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی لەخۆ دەگرێت.
هەروەها ڕایگەیاندووە، دوای بڕینی ڕێگاکە، دەست بە دروستکردنی بەرزەپرد و ژێرپردەکان کراوە، تەواوی ڕێگاکە بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێ و بڕیارە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بچێتە خزمەت هاووڵاتییان.
جەتیشیکردۆتەوە، تەواوبوونی پرۆژەکە وا دەکات تەواوی ڕێگای هەولێر - کۆیە، لە ڕێگایەکی یەکسایدی پڕ مەترسی بگۆڕدرێت بۆ ڕێگایەکی خێرای جووتساید کە ماوەی ڕێگاکە بۆ 27 خولەک کەم دەبێتەوە و مەترسیی ڕووداوەکانی هاتوچۆش کەمتر دەبێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو