وەزیری خوێندنی باڵا: ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیێنرێت

12.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیێنرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-10-2025، ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئەم هەفتەیە رادەگەیێندرێت و دوا مۆڵەتە.''

ئارام محەممەد قادر وتی، ''سەرەڕای گوشارێکی زۆر لەسەر زانکۆکان، وەکو هەموو ساڵێک هەوڵمان داوە خەونی گەنجان و خوێندکارانی وڵات لەنێو ناوەندە ئەکادیمییەکانی خۆماندا بەدیبهێنرێن و جێگەی شایستەی خۆیان لە زانکۆکاندا بۆ دابین بکرێت''. 

ئەم ساڵ زیاتر لە 57 هەزار قوتابی قۆناخی ئامادەییان تەواو کردووە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ رووداو، تاوەکو کاژێر 12:00ـی شەوی 02ـی تشرینی یەکەم، نزیکەی 53 هەزار و 500 قوتابی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو