كەشناسی: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

13.10.2025
جەماوەر نیوز
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە13-10، ئاسمان پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با بۆ سەرووی 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هەندێ كات لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لە هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای كەركوك و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، سبەینێ سێشەممە14-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمار كراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 28 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 30 پلەی سیلیزی
كەركوك: 32پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو