ئەمەل جەلال: لەماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاریی جێبەجێکراون

14.10.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژە بەوەدەدات، لە ماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاریی جێبەجێ دەکرێت، داواش لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان کراوە، یەکی پێنج پڕۆژە بنێرن بۆ ئەوەی بووژانەوەی زیاتر لە کەرتەکە بکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسنکاری و پەرەپێدانی تەواو بۆ فراوانکردنی سێکتەری گەشتوگوزار دەدات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەمەچەشنکردنی داهاتە و ساڵانە دەیان پڕۆژەی گەشتیاری لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، کوردستان دەکەینە وێستگەیەکی گرنگی گەشتیاریی جیهانی و ئامانجمانە تاوەکو ساڵی 2030 ڕێژەی هاتنی گەشتیاران لە ساڵێکدا بۆ 20 ملیۆن گەشتیار بەرز بکەینەوە. 

وتیشی، لەماوەی پێنج ساڵدا 80 پڕۆژەی گەشتیاری بەگوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار جێبەجێکراون و 20 هەزار هەلی کار ڕەخسێنراوە و لەو ڕێژەیە 80٪ـیان هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو