ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە ناردنی 120داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد

15.10.2025
جەماوەر نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا بە رەوانەکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی خەرجییەکان، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکەم، تاوەکو کۆتایی ساڵ پێدانی سولفەیە بە پرۆژە بەردەوامەکان رادەگیرێت، دووەم، هەموو جۆرە دامەزراندنێک تاوەکو کۆتایی ساڵ رادەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە بڕیارە سەرەکییەکان، ناردنی 120 ملیار دینارە لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد، ئەمەش بەمەبەستی بەشداربوون لە تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ