زانکۆلاین بۆ بەشێک لە قوتابییان کارا دەکرێتەوە

16.10.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە زانکۆلاین کارا بکرێتەوە و ئەو قوتابییانەی ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕاوەتەوە، دەتوانن جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن.

نزیکەی هەزار و 500 دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی فۆرمی زانکۆلاینیان بە هەڵە پڕکردبووەوە، ئەو بەشانەیان هەڵبژاردبوو کە لە کۆنمرەی خۆیان بەرزتر بوو بۆیە ناویان نەگەڕاوەتەوە.

 بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی زانکۆلاین کارا بکرێتەوە و نزیکەی هەزار و 500 قوتابی لە ڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە بەشێک هەڵبژێرن گونجاو بێت لەگەڵ کۆنمرەیەیان تاوەکو بتوانرێت ناوەکانیان دەربچێت.

وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگەی زانکۆلاین بە شێوەی وەرگرتنی ناوەندی دەبێت بە سیستمی (کریدت)، واتا قوتابی بە گوێرەی کۆنمرە و ئەو بەشانەی هەڵیبژاردوون بە چەند پێوەر و بنەمایەکی زانستی ناوی تەنیا لە یەک شوێن دەگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت قوتابی لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و دیاری کردنی بەش و کۆلێژەکان ڕەچاوی کۆنمرەکەی بکات.

 بۆ ئەمساڵی خوێندن 54 هەزار و 278 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیراون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ