دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەكان دەستی پێكرد

18.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكەی بیارە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەمرۆ شەممەوە لە شارۆچكەی تەوێڵە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ڕیاگەیەندراوەكە، دابەشكردنی نەوت ئەمرۆ و رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت تا پرۆسەكە لەسنوری ناحیەی بیارە كۆتایی پێدێت و هەر ماڵێك بری 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت.
بەگوێرە ڕاگەیەندراوەكە، پێدوایستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتییە لەكارتی زیرەك و بڕی 104 هەزار دینار، كە لەكاتی دابەشكردنی نەوتەكەدا لەهاوڵاتیەكە وەردەگیرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو