ئومێد خۆشناو: بەم زووانە دووسایدی گۆمەسپان-سماقوولی تەواو دەبێت

18.10.2025
جەماوەر نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پرۆژەی دووسایدی گۆمەسپان-سماقوولی لەم چەند ڕۆژە تەواو دەبێت، هەروەها پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان-بەنداوی گۆمەسپانیش لە 70%ـی تەواو بووە.
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: سەرەرای ئەو دۆخە قەیراناویی و ئەو گرفتانەی هاتووەتە بەردەم حکوومەت، دیدگای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت وابووە زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بکرێت.
هەر لەوچوارچێوەیە پارێزگاری هەولێر گوتی: پرۆژەی دووسایدی گۆمەسپان-سماقوولی کە 22 کیلۆمەترە، لەم چەند ڕۆژە تەواو دەبێت، هەروەها پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان-بەنداوی گۆمەسپان کە زیاتر لە 15 کیلۆمەترە و لە 70%ـی تەواو بووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو