ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ساڵی داهاتو ئەنجامدەدرێت

02.11.2025
جەماوەر نیوز
دەستەی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ساڵی داهاتو ئەنجامدەدرێت، كە نزیكەی 60 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان بەشێوەی ئەلیكترۆنی داواكارییان پێشكەش كردوە.
كاروان ستونی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومڕەی هەرێم ئەمرۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، بەشێک لەو حاجییانەی بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 کەموکورتی لە مامەڵەکانیاندا هەبو، تاوەکو ئێستاش چارەسەریان نەکردوە، هەر بۆیە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوەکانیان دواکەوت، كە هەوڵدەدەن تاكو ناوەڕاستی ئەم مانگە ناوەكان ڕابگەیەنن.
لێدوانی پەیوەندیدار؛
كاروان ستونی، لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕایگەیاند، "چاوەڕێدەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگەک تیروپشک بکەین و ناوەکان رابگەیەنین".
پاشخانی هەواڵ؛
دەستەی حەج و عومڕە پێشتر ڕایگەیاندبو، بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتو، نزیكەی 60 هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان ناویان بەشێوەی ئەلیكترۆنی  تۆماركردوە و لەو ژمارەش شەش هەزار و 556 كەس هەڵە لە زانیارییەكانیاندا هەبوە و بە نامە ئاگاداركراونتەوە بۆ ئەوەی ڕاستی بكەنەوە، تاكو بێبەش نەبن لە تیروپشكەكە.

بابەتی هاوشێوە