عوسمان بایدەمیر: رێککەوتنی سایکس پیکۆ کفنێک بوو لێمان ئاڵێنرا، شۆڕشەکانی کورد دڕاندیان

19.11.2025
جەماوەر نیوز
عوسمان بایدەمیر رایگەیاند، رێککەوتنی سایکس پیکۆ کفنێک بوو لە کورد ئاڵێندرا، بەڵام شۆڕشەکانی کورد دڕاندیان، ئێستا کورد دەزانێت دەردی چییە و دەرمانیشی چییە.
عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری باکووری کوردستان رایگەیاند، “هیچ شتێک لە جیهاندا لە ئاشتی و لە خەباتی ئاشتیانە پیرۆزترنییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئازار و دەردی ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانم چییە، پەیمانی سایکس پیکۆ وەک کفن لە ئێمە ئاڵێندرا، بەڵام شۆڕشە یەکلەدوای یەکەکانی کوردستان ئەو کفنەیان دڕان و رزاندیان، دەشزانم دەرمانی دەردی ئێمە چییە، لە ئێستادا تەنها رێککەوتنی ناوخۆیە.

بابەتی هاوشێوە