مەسرور بارزانی: سەرەڕای هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕادەستکردنی داهات، مووچە دوادەخرێت

19.11.2025
جەماوەر نیوز
 چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبەتدا، لە پەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 25)، لە زانکۆی ئەمەریکی – دهۆک، ڕایگەیاند "ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان جێگیر نییە و کاتییە؛ چارەسەریی یەکجارەکی ئەم کێشەیە، دەرکردنی یاسای نەوت و غازە لە پەرلەمانی عێراق. تا ئەو یاسایە نەبێت، هەر ڕێککەوتنێک بکرێت، کاتی دەبێت. بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، زیان بە عێراق و کوردستان و هەموو لایەک کەوت، کەس براوە نەبوو. زیانێکی زۆرمان بەرکەوت، مووچەمان لێ بڕدرا و تا ئێستا قەرەبوو نەکراوینەتەوە. هیوادارین ڕێککەوتنەکە بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و غاز دەربکرێت. لە بنەڕەتدا، هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، بۆیە هیوادارین جارێکی دیکە بەبێ هیچ هۆکارێک پڕۆسەکە ڕانەگرن. سەرەڕای ئەوەی داهاتی نەوتەکە و داهاتی نانەوتی دەچێتە بەغدا، بەڵام تا ئێستاش خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوادەخرێت."

بابەتی هاوشێوە