دوو ڕۆژ مەرزی حاجی ئۆمەران دادەخرێت

20.11.2025
جەماوەر نیوز
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مەرزی حاجی ئۆمەران دادەخرێت هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی هاتوچۆ دەگەڕێندرێتەوە.

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مەرزی حاجی ئۆمەران کە یەکێکە لە دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان ئێران دادەخرێت و هۆکارەکەشی بۆ زۆربوونی هاتوچۆ لەو دەروازەیە دەگەڕێندرێتەوە.

لەبارەی داخستنی مەرزەکە ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری بەرپرسانەوە ڕایگەیاندوە، بەهۆی زیادبوونی هاتوچۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەران سنوردارکردنی نوێ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، بەوەی دەبێت ڕۆژانە تەنها هەزار کەس هاتوچۆبکەن، مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ پیرانشار دادەخرێت.

داخستنی مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو ڕۆژە و لەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەیینیدا جێبەجێ دەکرێت، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووشەوە هاتوچۆ لەسەر بنەمای پیت دەبێت...

بابەتی هاوشێوە