یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

20.11.2025
جەماوەر نیوز

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مامۆستایان لەلایەن حکومەتی عێراقە دابیندەکرێت، بۆیە زیادکردنی 150 هەزاری دەرماڵە، مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
روونیشیکردەوە، ئەگەر رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی دۆسیەکانی مووچە و نەوت بەردەوامبێت، ئەوا ئەو بڕەپارەیە بۆ هەرێمیش خەرجدەکرێت.

بابەتی هاوشێوە