فازڵ نەبی: بە ئەگەری 90% دوو مووچەی ئەمساڵ دەفەوتێت

20.11.2025
جەماوەر نیوز


فازڵ نەبی رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ دەفەوتێت.
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بیانوویەکیان هەیە سەبارەت بە پێدانی دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵی هەرێم، بەڵام ئەگەر ئەو دوو مووچەیە خەرجبکەن هیچ کێشەیەکی یاساییان بۆ دروستنابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە رێژەی 90% ئەگەری فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵ هەیە، ئەو ئەگەرە کەمەی کە ماوە برادەرانی ئێمە لە بەغداد پێویستە فشاربکەن و ئەو دوو مووچەیە رزگاربکەن.
جەختیشیکردەوە، هەتا عێراق یەک بەرمیل نەوت بە زیاتر لە 55 دۆلار بفرۆشێت، هیچ کێشەیەکی دارایی و نەختینەیی لە عێراق دروستنابێت.

بابەتی هاوشێوە