عەبدولواحید محەمەد: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

23.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، ئەوەی لەبارەی دەرماڵەوە کراوە هەموارکردنەوەی یاسای دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق بووە، هێشتا زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنەکە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش یاسای دەرماڵەی هەیە و پێویستە هەمواربکرێتەوە، بەڵام نازانین کێ ئەو یاسایە هەمواردەکاتەوە، تاوەکو زیادکردنەکە ئێمەش بگرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە