بڕیارە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جوتیاران بنێردرێت

23.11.2025
جەماوەر نیوز
ماوەی دوو هەفتە دەبێت حکومەتی عێراقی و وەزارەتی بازرگانی عێراق، داوای ٥٠٠ ملیار دیناریان لە وەزارەتی دارای عێراق کردووە بۆ پارەی گەنمی جوتیاران و بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیە تا هەفتەی داهاتوو بڕە پارەکە بگاتە دەست وەزارەتی بازرگانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جوتیاران بخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی بازرگانی و لەو پارەیە پشکی پارێزگاکانی هەرێمیی تێدایە.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت لەو پارەیە بە نزیکەی سلێمانی ٢٠ ملیار دینار و هەولێر ٢٠ ملیار و دهۆک ١٥ ملیار دینار پشکیان بەربکەوێت و هێشتا بە تەواوی یەکلای نەبووەتەوە.
 چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی ئەم هەفتەیە تا هەفتەی داهاتوو، بەشێکی دیکەی ئەو پارەیە بگاتە دەست وەزارەتی بازرگانی و بدرێت بە سایلۆکان بۆ ئەوەی دابەشبکرێت بەسەر جوتیاراندا.

بابەتی هاوشێوە