بازرگانیی هەرێم: ٩٣٪ـی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

24.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، تا ئەمڕۆ ٩٣٪ـی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان فۆرمی خۆراكیان پڕكردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی دواین ئاماری پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی (خۆراك) لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، رێژەكەی جیاواز بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە لە پارێزگای هەولێر ٩٤٪، لە سلێمانی ٩٣٪ و لە دهۆک ٩٣٪ و لە پارێزگای هەڵەبجەش ٩٦٪ـی هاوڵاتییان فۆرمی خۆراکیان پڕکردووەتەوە.

باس لەوەشکراوە، بەپێی دواین ئامار تەنیا ٢٩٤ هەزار و ٤٣٢ کەس فۆرمیان پڕ نەكردووەتەوە.

بابەتی هاوشێوە