مەڵبەندی یەکی هەولێر یادی 11ساڵەی شەهیدی سەرکردە شەهید عەتا محەمەد حاجی مەحمود بەرز ڕاگرت

26.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ چوارشەممە 26\11\2025  لە شاری هەولێر لە 11مین ساڵیادی شەهید بوونی شەهیدی سەرکردە عەتا محمد حاجی محمود لەمەلبەندی یەکی هەولێر بەئامادەبوونی دکتۆر یوسف سماقولی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و غازی عباس ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەک و ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژکاری و ستافی مەڵبەندی یەک و بەرپرس و ستافی رێکخستنی تایبەت و پێشمەرگە دێرینەکان مەراسیمی 11هەمین سالیادی شەهیدبوونی شەهیدی سەرکردە عەتا محەمەد حاجی مەحمود رێکخرا سەرەتا غازی عباس وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و پاشان دکتور یوسف سماقولی ڕۆلی حزبمان لە شەری داعش و بەرگریکردنی بەرز نرخاند و شەهید بوونی شەهید عەتای بەشانازیەکی گەورەی بۆ حزبمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی وەسف کرد و پاشان لەلایەن ئامادەبوانەوە کۆمەڵێک بیرەوەری و یادەوەری رۆژانی بەرگریکردن لە خاک و گەل و نیشتمان باسیان لێوەکرا و ئامادەبوان نزایان بۆ رۆحی پاکی شەهید عەتا کرد و وەفایان دووپاتکردەوە  لەسەر رێبازەکەی شەهید عەتا بەردەوامبن تا گەیشتن بەگشت ئامانەکانی گەل و نیشتمانەکەمان.

بابەتی هاوشێوە