
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی نۆڤێمبەری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵیی عێراقەوە پێگەیشت.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد. سوودانی جەختی لەوە کردەوە، ئەو هێرشە بە هێرشکردنە سەر هەموو عێراق دادەنرێت.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش. بڕیارە لیژنەکە لە نزیکترین کاتدا دەست بە کارەکانی بکات بە مەبەستی دۆزینەوە، دەستگیرکردن و بەسزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکە تەنیا یەک جار نەبووە، بەڵکو بەم شێوەیە بووە:
هێرشەکە کاتژمێر 11:30ـی شەو دەستیپێکردووە.
دوو جار هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکە.
ماوەی نێوان هەردوو هێرشەکە تەنیا 10 خولەک بووە.
ئامانجەکان: کۆگای (LPG) و بەشی ئاسایش (Security)ـی کێڵگەکە بووە.



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
