
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، تیمەکان سەرقاڵی هێڵکاری و وردەکارییەکانی ڕێگاکەن، بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێ بکرێتەوە.
پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر درا، ئێستا کارەکانی گەیشتپتە قۆناغی کۆتایی، نزیکەی 88%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
ئەمیر عەبدوڵخاڵق، بەڕێوەبەری ڕێگاوبان لە کۆمپانیای هێمن گرووپ، ڕایگەیاند، سایدێکی ڕێگاکە چینی سێیەمی بە تەواوی قیرتاوکراوە، هاتووچۆ کراوەتە سەری، ئێستا سایدەکەی تر بە تەواوی قیردەکرێت، بەو پلانەی دامناوە سەری ساڵی نوێ تەواو بێت و بەڕووی هاووڵاتیان بکرێتەوە.
ڕێگەكە 16 كیلۆمەتر درێژە، پانیی هەر لاینێكی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، پڕۆژەكە سێ چینی قیركردنی هەیە و بە هەرسێكیان دەبێتە قیرتاوێك دەتوانێت بەرگەی ئەو هەموو بارهەڵگر و هاتوچۆیە بگرێ، خێرایی لێخوڕین 100 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لەگەڵ رێگەی گۆمەسپان سماقووڵی پێك دەگاتەوە.
دووسایدەكە لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆ پێكدێت، لەو پڕۆژەیەدا دوو هەزار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن كە 100%ـی پشتی بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستووە.

ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
