ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەوە تایبەت بە حەجی 2026

01.12.2025
جەماوەر نیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی كوردستان لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن كۆمپانیاكانی حەج و عومڕە دەكاتەوە ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیكترۆنی حەج داواكارییان پێشكەش كردووە بەمەبەستی هاوەڵیكردنی حاجیانی كوردستان لەوەرزی حەجی 2026 ئەوا لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێكەوتی 2 و 3ی ئەم مانگە كە دەكاتە بەیانی و دووبەیانی، لە مزگەوتی سەواف تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی كۆمپانیاكان ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم هەفتەتەیە، ڕۆژی سێشەممە لە 2ی مانگدا تاقیكردنەوە وهەڵسەنگاندنی كۆمپانیاكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ بەرێوەدەچێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوەیش ڕێكەوتی 3ی مانگ  تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی كۆمپانیاكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەرین و گەرمیان دەكرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە داوا لەسەرجەم كۆمپانیاكان دەكات كە ئامادەبن و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت و هەروەها ئەو خاوەن كۆمپانیانەی كە لە ئێستادا لە گەشتی عومڕەن ئاگاداری مۆبایلەكانیان بن چونكە وەكوو هاوكارییەك بۆیان تاقیكردنەوەكە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەكرێت.

بابەتی هاوشێوە