كەشناسی: پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەكەن

02.12.2025
جەماوەر نیوز
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە2-12، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە3-12، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت.
ئاشكراشكراوە، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
كەركوك: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە