وەزارەتی ئەوقاف: مامەڵەی حاجیان تا دووشەممەی داهاتوو درێژكرایەوە

04.12.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، لەبەربەرژەوەندی حاجیان بڕیاردراوە تا رۆژی دووشەممە وادەی مامەڵەكانیان بۆ درێژبكرێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممە 8 ی 12 درێژكرایەوە، ئەمەش بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو كەسانەی ناویان لەپڕۆسەكە دەرچووە یان ڕێنمایی (تنازول) كردن دەیانگرێتەوە.
ئاشكراشیكرد، دوای ئەو بەروارەی دیاریكراوە یەدەگەكان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە كە نەهاتوون.

بابەتی هاوشێوە