شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون

05.12.2025
جەماوەر نیوز
شۆفێرێک کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە چیای گۆیژەی سلێمانی لەدەستدا و سەرنشینەکان بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، موقەدەم بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "ئۆتۆمبێلێک بە 8 سەرنشینەوە لەکاتی هاتنە خوارەوەی لە شاخی گۆیژە کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە نێو دارستانی شاخەکەوە."
بەهمەن عەبدوڵڵا گوتی، "سەرجەم سەرنشینەکان بە سووکی برینداربوون، بەڵام شۆفێرەکە برینەکەی سەخت بوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرت و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە."
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی داوای لە شۆفێران کرد، هەمیشە پەیڕەوی یاساکانی هاتووچۆ و رێنماییەکان بن، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان بۆئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

بابەتی هاوشێوە