لێدوانی ئەمریکا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سڕکردنی سامانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان لەلایەن عێراقەوە

06.12.2025
جەماوەر نیوز
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری عێراق بۆ سڕکردنی سامانی حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن "نائومێدن." هاوکات هۆشداری دەدات لەوەی هەردوو گرووپەکە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان، "مەترسی" بۆسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەکەن.

ئەمریکا چاوەڕوانە بەغدا "هەنگاوی کردەیی" دژی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران بنێت، لەنێویاندا ئەو گرووپانەی لەنێو عێراق دا چالاکن.

گوتەبێژەکە گوتیشی، "نائومێدین لە پاشگەزبوونەوەی عێراق لە بڕیاری سڕکردنی سامانی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکان. حیزبوڵڵا و حووسییەکان مەترسین بۆسەر ناوچەکە و جیهان. پێویستە هەموو وڵاتان دڵنیایی بدەن کە خاکەکەیان لەلایەن ئەوان و گرووپە بەوەکالەتەکانی دیکەی ئێرانەوە بۆ مەشق، کۆکردنەوەی پارە، بەدەستهێنانی چەک یان ئەنجامدانی هێرش بەکارناھێندرێت."

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا جەخت لەوە رکاوەتەوە، وڵاتەکەی "بەردەوام دەبێت لە گوشار خستنەسەر عێراق" بۆ سنووردارکردنی چالاکیی گرووپەکانی سەر بە ئێران، کە مەترسین بۆسەر "بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق."

واشنتن چەندین جار داوای لە بەغدا کردووە رێکارە داراییەکان جێبەجێ بکات و کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات، بەتایبەتی دوای ئەو زنجیرە هێرشە درۆنی و مووشەکییانەی لە ساڵی رابردوودا کرانە سەر ئەو بنکانەی هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە.

بابەتی هاوشێوە