بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود پێشوازیکرد لە سکرتێری کۆمتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

06.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود پێشوازیکرد لە سکرتێری کۆمتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
ئەمڕۆ ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە گوندی گوڵەخانەی ناوچەی شارەزوور، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان.
لەدیدارەکەدا، کە جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئاریشە و پێشهاتە سیاسییەکان و ئایندەی گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی یەکدەنگی هێزە کوردستانییەکان لەپێناو زامنی مافەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر بۆ گەلەکەمان

بابەتی هاوشێوە