لە باشووری دوورگەی کریت بەلەمێک ژێرئاکەوت و 18 کۆچبەر خنکان

07.12.2025
جەماوەر نیوز
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەیاند، رۆژی شەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریت ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە لانی کەم 18 کۆچبەر خنکاون. تاوەکو ئێستاش تەنیا دوو کەس رزگارکراون.

حوسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لووتکە کە بەدواداچوون بۆ کۆچبەرانی کورد دەکات، لە یۆنان راگەیاند، هێشتا ناسنامەی کۆچبەرانی نێو ئەو چووپە دیار نییە. بەڵام بەشی هەرە زۆری ئەو کۆچبەرانەی بەرەو دوورگەی کریت دەڕۆن، خەڵکی میسر و تونسن.
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی یۆنان، بەلەمەکە چووپ بووە و ویستوویەتی لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە بگاتە ئەورووپا. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەلەمەکە لەکاتێکدا کە هێشتا نیوەی ژێرئاو کەوتبوو، لەلایەن کەشتییەکی بازرگانیی تورکیاوە بینراوە و تیمەکانی فریاگوزاریی یۆنانی ئاگادارکردووەتەوە.
ئێستا دوو رزگاربوو دەرهێنراون و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای رزگاربووانی دیکەدا بەردەوامە.

بابەتی هاوشێوە