دەمیرتاش: چیتر ئاشتی بژاردە نییە، پێویستییە

08.12.2025
جەماوەر نیوز
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، بۆ کۆنگرەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە ئۆجەلان بدەن راستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگە قسە بکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامەكەیدا، كە لە کۆنگرەی (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک) خوێندرایەوە و لەلایەن دەم پارتی ڕێكخرابوو دەڵێت: چیتر ئاشتی بژاردە نییە، پێویستییە.
ڕاشیگەیاندووە، ئاشتی، بەواتای دانانی چەک و بێدەنگبوون نایەت، ئاشتیی راستەقینە لە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی و ژیانی شایستەدایە.
دەشڵێت: ڕێگە بە ئۆجەلان بدەن راستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگە قسە بکات، ئەوکات دوودڵ و تووڕەکانیش وەڵامەکانیان دەستدەکەوێت و تێدەگەن.
دەمیرتاش جەختیشی كردۆتەوە، ناکرێت چیتر تورکیا شوێنی بەزۆر پێکەوەژیان و پەراوێزخستن و هەڵاوێردی سیاسی بێت، بەڵکو شوێنی پێکەوەژیانی دیموکراتی و یاسایی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بێت.

بابەتی هاوشێوە