بەرگری شارەستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تیمی بنکەی بەرگری شارستانی حاجیاوا ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکە کانی ( 5ی ئازار، کوردستان، مەیدانی حاجیاوا ) لافاو لەم شوێنانە ھەیە.

08.12.2025
جەماوەر نیوز
بەرگری شارەستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تیمی بنکەی بەرگری شارستانی حاجیاوا ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکە کانی ( 5ی ئازار، کوردستان، مەیدانی حاجیاوا ) لافاو لەم شوێنانە ھەیە.
باسی لەوەشکردووە: دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بنکە بەھاوکاری تیمی شارەوانی حاجیاوا گەیشتنە شوێنی ڕووداو، توانیان زوو سەرەمەنھۆڵ ڕێگاکە بکەنەوە بەشێوەیەک ئاوکۆ بووبۆوە مەترسی لەسەر ماڵەکان و مارکێت شۆفێران هەموو ئەو شوێنانەی کەلەوێوەنزیک بوون بەهۆی خێرایی ئاگادار کردنەوە و چوونی تیمەکان مەترسیەکان کۆتاییان بێهات بەبێ زیانی ماددی و گیانی.
دەشڵێت: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە خێرا پەیوەندیمان پێوەبکەن بەژمارەتەلەفۆنی بێ بەرامبەر 115 یان نزیکترین بنکەی لێ ئاگاداربکەنەوە

بابەتی هاوشێوە