بەم نزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

08.12.2025
جەماوەر نیوز
بەپێی هەواڵی میدیاکانی پارتی و یەکێتی، بەم نزیکانە شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی لە بارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە، ئەمەش دوای ماوەیەک دابڕان لە کۆبوونەوە و گرژی نێوانیان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، کە ئێستا لە بەغدادە، بەنیازە دوای گەڕانەوەیان بە وەرەقەیەکی نوێوە لەگەڵ پارتی بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.

هاوکات لەلایەکی دیکەوە، میدیای یەکێتی باسی لەوەکردووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەنەوە.

ئەوەشی وتووە: لە کۆبوونەوەکانى ڕابردوودا هەردوو لایەن پێکەوە ڕەشنووسێکی دیدگای هاوبەشیان بۆ شێوازی حکومڕانی داڕشتووە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە کە ئەم ڕەشنووسە دەبێتە بەشێک لە کارنامە و بەرنامەی کاری کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت

بابەتی هاوشێوە