عێراق: 80 ساڵە هێندەی ئێستا بێ‌ ئاو نەبووین

08.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق زەنگێکی مەترسیدار لێدەدات و دەڵێت: یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە 80 ساڵی رابردوودا و ساڵانەش 10٪ی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەنێودەچن.

هاری ئیستیڤانیان، بەڕێوەبەری ناوەندی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق رەخنەی لە سیاسەتی ژینگەی عێراق گرت و وتی، “عێراق ساڵانە نزیکەی 240 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) دەردەدات و هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پاریس، کە داوای کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان بە رێژەی 2٪ دەکات”.

دەشڵێت: حکومەت تەنیا سەرنجی لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 180 هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، ەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە 80 ساڵی رابردوودا و ساڵانەش 10٪ی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەنێودەچن.

بابەتی هاوشێوە