وەزارەتی دارایی عێراق: بڕی 244 ملیار دینار بۆ جوتیاران خەرجکرا

08.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق 244 ملیار دیناری پارەی جوتیارانی بۆ ساڵی 2025 خەرجکرد و هێشتا بەشێکی زۆری شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، بڕى 233 ملیار و 999 ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژمارى بانکیی وەزارەتى بازرگانى، وەک شایستەی دارایی جوتیاران بۆ بەرهەمى گەنم و جۆى وەرزى کشتوکاڵى 2025.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمە دەبێتە گوژمەی حەوتەم کە خەرجدەکرێت؛ لەکاتێکدا، تاوەکو ئێستا تەنیا دوو گوژمە پارەی جوتیارانی هەرێم نێردراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان، تەنیا 72 ملیار و 500 ملیۆن دینار نێردراوە و نزیکەی 248 ملیار دیناری دیکە ماوە.


بابەتی هاوشێوە