فازڵ نەبی: بە رێککەوتنی هەولێر و بەغداد دەکرێت ساڵی 2026 دوو مووچەی زیادە بدرێت

08.12.2025
جەماوەر نیوز
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، باسی دوو رێگە دەکات کە بەهۆیانەوە، رەنگە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، مووچەی مانگی 10ـی ئەمساڵ مسۆگەرکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی عێراقدا، خەرجدەکرێت.

لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش وتی، تەنیا لە دوو حاڵەتدا ئەگەری خەرجکردنیان هەیە، یەکەمیان دەبێت بەغداد فەرمان بکات و وەزارەتی دارایی لە ساڵی 2026 بیدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حاڵەتی دووەم ئەوەیە، لەکاتی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق، هەموو حزبەکانی هەرێمی کوردستان ئەمە بکەنە خاڵێکی گفتوگۆ کە لە بودجەی ساڵی 2026، ماددەیەک زیادبکرێت و تێیدا ئاماژە بەوە بکرێت، دوو مووچەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025 نەدراوە و پارەی بۆ تەرخانبکرێت

بابەتی هاوشێوە