هاکان فیدان: پێویستە هێزە کوردییەکان لەژێر فەرماندەیی حکومەتی سوریادا بن

10.12.2025
جەماوەر نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پێش ئەوەی سەرجەم دەروازە سنورییەکان لەگەڵ سوریا بکرێتەوە، پێویستە ئەو هێزە کوردانەی کە زۆربەی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنتڕۆڵکردوە، بچنه‌ ژێر فەرمانی حکومەتی ناوەندی سوریا.

هاکان فیدان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەو ڕێککەوتنانه‌ كرد کە مه‌زڵوم كۆبانێ، هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو (هه‌سه‌ده‌) لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سوریا لە 10ی ئازاردا واژۆیان کرد و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، لەسەر یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریادا ڕێککەوتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بەنیازین هەمو دەروازە سنورییەکان وەک سیاسەتێکی گشتی بکەینەوە، بەڵام بۆ ئەوەی دەروازە سنورییەکان بکرێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی دەکەونە دەوروبەری نوسەیبین (بەرامبەر قامیشلۆی رۆژاڤای كوردستان)، دەبێت ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی 10ی ئازار تەواو بکرێن، و حکومەتی ناوەندی لە سوریاش دەبێت بگاتە قۆناغێکی دیاریکراو".

بابەتی هاوشێوە