تاڵیبان: 10 ئه‌فغانی به‌ ته‌قه‌ی پاسه‌وانی سنوری ئێران كوژران

10.12.2025
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د نه‌سیم به‌دری وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای فه‌ره‌ح ڕایگه‌یاند، ڕوداوه‌كه‌ ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ی ڕابردو له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان پارێزگاكه‌ و ئێران ڕویداوه‌ و ته‌رمی كوژراوه‌كان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌، هاوكات چاره‌نوسی دو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و گروپه‌ نادیاره‌.
ئه‌م ڕوداوه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رفراوانی له‌ پارێزگای هێرات له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا لێكه‌وته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران پشتڕاستیان كرده‌وه‌ كه‌ قوربانییه‌كان گه‌نجانن كه‌ به‌ هیوای دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ ناوخۆی ئێران چونه‌ته‌ سنوره‌كان.

لای خۆیه‌وه‌، نور ئه‌حمه‌د ئیسلامگار، پارێزگاری هه‌رات كه‌ له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، داوای له‌ تاران كرد هاوكاری بكات بۆ كردنه‌وه‌ی "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و شه‌فاف"، به‌ ئاماژه‌دان به‌ په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانی گشتی و حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌ دوباره‌بوه‌كانی سه‌ر سنور.

بابەتی هاوشێوە