وەزارەتی ئاوی عێراق: ئاستی ئاوی بەنداوەکان ٧٠٠ ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە

11.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، ئاوی بەنداوەکانیان بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان عێراق وتی، چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ بەردەوامبوون و بارینی بارانی زیاتردا ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیاتر ببن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی یەدەگی ئاو و پێداویستییەکانی ئاودێری لە زۆربەی پارێزگاکان مسۆگەر دەکەن ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

بابەتی هاوشێوە