
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "بەگوێرەی بڕگەی 13ی پەیڕەوی ناوخۆی UNHCR، بە خۆشحاڵییەوە ئاگاداری نیازی خۆم دەکەمەوە کە پێشنیاری هەڵبژاردنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق وەک کۆمیساری باڵای نوێی پەنابەران بۆ ماوەی پێنج ساڵ، کە لە 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 دەستپێدەکات و لە 31ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2030 کۆتایی پێبێت".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس په‌یامه‌كه‌شی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ كۆمسیاری باڵا، ئاڕاسته‌ی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان كردوه
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵح له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و دوه‌مجاره له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌مجاریشه له مێژودا كوردێك ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت.
وتیشی، "ئه‌م پۆسته دوه‌م پۆستی باڵای ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه، ئه‌وه‌ی گرنگه د. به‌رهه‌م ده‌بێته دوه‌م كه‌س كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست توانیویه‌تی ئه‌م پۆسته وه‌ربگرن، پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و گرنگه، هه‌مو كاروبارێكی په‌نابه‌ران له‌هه‌مو جیهان ده‌چێته ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران".
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح (د. به‌رهه‌م ساڵح) له‌دایكبوی 8ی (ئه‌یلول/9)ی 1960ی شاری سلێمانیه،سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی عێراقه و له 2ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2018 تا 13ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 وه‌ك سه‌رۆكی عێراق كاری كردوه ، پێشتریش وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاری كردوه.



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
