تەندروستیی عێراق: بەهۆی لافاوەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە

12.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی راپۆرتێکی لەبارەی ژمارەی گیـانلەدەستدان و بــریندارانی لافاو و بارانبارینی بەخوڕی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتەکە، شەش حاڵەتی گیـ.ـانلەدەستدان و دوو بـ.ـریندار لە چەند پارێزگایەکی عێراق تۆمارکراون.
بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی قـ.ـوربانییان لەنێوان 9 بۆ 11ی کانوونی یەکەمی 2025 تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، قـ.ـوربانییەکان لە کەرکوک، زیقار، واست، نەجەف و دیوانییە تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی بە چەمچەماڵ و گەرمیان نەکردووە کە بەهۆی لافاوەوە چەند کەسێک گـ.ـیانیان لەدەستدا یان بـ.ـرینداربوون.

بابەتی هاوشێوە