له‌ناو تونێلی پیرمام دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

12.12.2025
جەماوەر نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناو تونێلی پیرمام له‌سنوری پارێزگای به‌هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت و به‌وهۆیه‌وه‌ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ خه‌ندان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ناو تونێلی پیرمام كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گڕیگرتوه‌، شۆفێر و سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه‌.

بابەتی هاوشێوە