بەکارهێنانی ڤاکسینەکان بۆ منداڵ دەبێتە هۆی توشبوون بە ئۆتیزم

12.12.2025
جەماوەر نیوز
دوای ماوەیەکی زۆر لە دڵەراوکێی دایکان و باوکان و دەنگۆی ئەوەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکان بۆ منداڵەکانیان دەبێتە هۆی توشبوون بە ئۆتیزم، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو پرسەی یەکلاکردەوە.
لیژنەی سەلامەتی ڤاکسینەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پێداچوونەوە نوێیەکانمان دەریانخستووە کە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی ڤاکسینەکان و توشبوون بە ئۆتیزم نییە.
ئاشکراشیکرد، پێشتر چەندین توێژینەوە ئەم پرسەیان یەکلاکردووەتەوە، ئەمەی ئەنجامدراوە پێداچوونەوەیە بە ئەنجامە بەدەستهاتووەکان.

بابەتی هاوشێوە