پەتایەکی قورس بڵاوبۆتەوە منداڵان و گەورەش دەگرێتەوە

12.12.2025
جەماوەر نیوز
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، پەتایەکی زۆر قورس بڵاوبووەتەوە بە تایبەت لەناو منداڵاندا، راستە نیشانەکانی وەک (تای بەرز، کۆکە، سەرئێشە، چاو ئێشە، سکچوون و رشانەوە)ی لەگەڵدایە، بەڵام بەشی هەرە زۆریان ڤایرۆسییە.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا باسیلەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بارانبارین دواکەوتووە و ئاو و هەواش وشک و ساردە، ژینگەیەکی لەباری بۆ ڤایرۆسەکان دروستکردووە کە بەخێرایی گەشەبکەن و بڵاوببنەوە هەروەها سیستمی بەرگریی لووتیش لە ئاو و هەوای وشک و سارددا بۆ کەمتر لە نیوە دادەبەزێت، مرۆڤ بە ئاسانی تووش دەبێت.
دەشڵێت، لەبەرئەوەی دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و خوێندن دەستیپێکردووەتەوە بەریەککەوتن زۆرە و زۆر بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، چاوەڕوانکراوە تا بارانبارین ئەو پەتا تووندە بەردەوامبێت.
ئەو پزیشکە داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات و دەڵێت، بەبێ پرس و راوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بە تایبەت دەرمانی دژە بەکتریا مەدەن بە منداڵەکانتان، چونکە نەک سوودی لێنابینێت، بەڵکو ماکی زۆر و زیانی تەندروستیشی هەیە، ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵانیان هەیە یان منداڵەکانیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە لە تووشبوون بەم پەتایە بیانپارێزن، چونکە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەکات

بابەتی هاوشێوە