قایمقامی بازیان: دۆزینەوەی تەرمى ئەندازیارەکە قورسە

12.12.2025
جەماوەر نیوز
یسماعیل ئەحمەد، قایمقامی بازیان  ڕاگەیاند: ئەو ئەندازیارە ناوی (ئەحمەد حامید)ـە، دانیشتووی بەغدادە و خێزاندارە، بۆ کۆمپانیایەک کاری کردووە لە بازیان بەناوی (ڕۆیاڵ کان)
"ڕۆژى بارانە زۆرەکە لەکاتی پشوودا بووە لەناو کابینەیەکی تایبەت بەخۆی، لەناکاو لافاو دروستبووەو بەهەر هۆکارێک بێت، کە نازانرێت، کەمتەرخەمى بووە یان بێئاگایی، لافاوەکە بردوویەتی".
ئیسماعیل ئەحمەد، ئاماژەى بەوەشکرد، لەساتی دروستبوونی ڕووداوەکەوە، تا ئێستا تیمی غەواس و تیمەکانی دیکەی فریاگوزاری، بەدوای ئەندازیارەکەدا دەگەڕێن، لە ئاکامدا مۆبایلەکەی دۆزراوەتەوە، لە ڕێگەی تیمی شارەزاوە توانراوە پاسۆردەکەی ئاشکرابکرێت و پاش پەیوەندیکردن بە هاوسەرەکەی لە بەغداد، دڵنیابووینەوە کە لافاوەکە بردوویەتی و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵ.
قایمقامی بازیان، دەڵێت، لەڕێگەی هاوسەرەکەیەوە زانیویانە کاتژمێرێکی زیرەکی لەدەستدایە، پاش سەیرکردنی لۆکەیشنی کاتژمێرەکە، دەرکەوت ناونیشانەکەی لە گۆمێکدایە لە گۆپاڵە، پاش ئەوەی چووینەسەر شوێنەکە، دەرکەوت لەوێش نییە.
قایمقامی بازیان، هەرچەندە پڕۆسەکەی بە قورس و گران ناوبرد، بەڵام وتی: "لە گەڕان و پشکنین بەردەوام دەبین تا دۆزینەوەی تەرمەکەى

بابەتی هاوشێوە