كه‌شناسی: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

13.12.2025
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام تاوه‌کو ئێوارە هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەیە. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و له‌ نێوان (5-10) کیلۆمه‌تر و ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بابەتی هاوشێوە