سەرۆکی ئینیستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان: د. بەرهەم ساڵح دەتوانێت زۆرترین خزمەت به‌ پەناهەندەکان بكات

13.12.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی سەرۆکی ئینیستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (IRI) له‌ په‌یامێكدا بۆ د. به‌رهه‌م ساڵح، رایگه‌یاند، د. بەرهەم ساڵح بە روحییەتێکی تازە و لەم بەرپرسیارایەتییە تازە دەتوانێت زۆرترین خزمەت بۆ پەناهەندەکان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکات.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی ئینیستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (IRI) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، باسی له‌وه‌كرد، "هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح بۆ ئەم پۆستە نێودەوڵەتییە بەرزە بەڵگەیەکی دروستە لە سەرکەوتنەکانی سیاسی و ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێزیان دەرخەری ئەو راستیەیە کە ناوبراو خاوەن کارنامەیەکی پاک و متمانەپێکراوە لە پرسەکانی پەیوەست بە  مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەری، و پشتگیری لە پەناهەندەکان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "لە ڕوی سیاسی و مافی مرۆڤەوە، ئەو متمانە نێودەوڵەتییە کە پۆستێکی بەرزە و یەکێکە لە گرنگترین به‌رپرسیارێتیه‌ جیهانییەکان بە  دڵنیایەوە د. بەرهەم ساڵح بە روحییەتێکی تازە و لەم بەرپرسیارایەتییە تازە دەتوانێت زۆرترین خزمەت بۆ پەناهەندەکان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکات".
ئینیستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (IRI) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "بە هیواوەرزی و ئارزوی سەرکەوتنی بەردەوام، پشتیوانی فەرمی خۆی رادەگەیەنێت بۆ دکتۆر بەرهەم ساڵح لەم بەرپرسیاریەتییە نێودەوڵەتییەی گرنگە، ناوبراو دەتوانێت خزمەتێکی باش و دروست بە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی پەناهەندەکان لە جیھاندا پێشکەش بکات، کە بڕیاروایە لە یەنایەری 2026 دەست بەکاربێت". 
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی وه‌رگرت كه‌ دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه‌ و به‌ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و دوه‌مجاره‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كه‌مجاریشه‌ له‌ مێژودا كوردێك ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگرێت.
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند، "ئه‌و پۆسته‌ دوه‌م پۆستی باڵای ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ د. به‌رهه‌م ده‌بێته‌ دوه‌م كه‌س كه‌ تا ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست توانیویه‌تی ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگرن، پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ و گرنگه‌، هه‌مو كاروبارێكی په‌نابه‌ران له‌هه‌مو جیهان ده‌چێته‌ ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران".

بابەتی هاوشێوە