کەشناس: پێشبینی دەکرێ بەرەبەیانی سبەی تەم لە بەشێکی هەرێمی کوردستان دروست ببێت

13.12.2025
جەماوەر نیوز
دوو شارەزای کەشناسی دەڵێن، پێشبینی دەکرێ دوای کاژێر 12:00ی شەو تەم دروست ببێت. یەکێکیان دەڵێت، "تەمەکە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکووک دەگرێتەوە."
رۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشبینی دەکرێ دوای کاژێر 12:00ـی ئەمشەو تەمێکی چڕ دروستبێت و تاوەکو کاژێر 09:00ـی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 14-12-2025 بەردەوام بێت."
ئەو کەشناسە داوای لە شۆفێران کرد پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بەتایبەت ئەو کەسانەی رێگەی دەرەوەی شار بەکاردەهێنن؛ باسی لەوەش کرد، "ئاستی بینین کەم دەبێتەوە."
هاوکات ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری پێشووی کەشناسیی سلێمانی "دروستبوونی تەم شتێکی پێشبینیکراو و ئاساییە، چونکە چەند رۆژێکە بارانی زۆر بووە و شێیەکی زۆر لە هەوادا هەیە."
ئاسۆ کەمال گوتی، "پێشبینیی تەم دەکرێ، هەروەها سبەی بارانبارینی پچڕ پچڕیش بەپێی جیاوازیی ناوچەکان بەردەوام دەبێ؛ ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە."
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە.

بابەتی هاوشێوە